ئابووری
به‌رهه‌مى گه‌نمى پارێزگاى سلێمانى 250 هه‌زار ته‌ن ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتو‌كاڵى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ له چه‌ندین ناوچه به‌رهه‌مى گه‌نم كه‌میكردووه و كۆى گشتیی گه‌نمى پارێزگاكه 250 هه‌زار ته‌ن ده‌بێت.
شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتو‌كاڵى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رهه‌مى گه‌نم ئه‌مساڵ به‌هۆى كه‌مبارانییه‌وه رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپبووه و گه‌نمى چه‌ندین ناوچه به‌شى زۆرى تیاچوو".
وتیشى "قه‌ره‌هه‌نجیر و قادركه‌ره‌م و ئاغجه‌له‌ر و سه‌نگاو و كه‌لار و كفرى، به‌شى زۆرى گه‌نمیان تیاچوو كه رووبه‌ڕێكى فراوان پێده‌هێنێت، شاره‌زوور و عه‌ربه‌ت و پێنجوێن و ماوه‌ت زۆر باشبووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌هۆى ئه‌و كه‌مبارانییه‌وه به‌رهه‌مى سنورى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مساڵ پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت 250 هه‌زار ته‌ن بێت".
ع
بیروڕا



