ئابووری
ئاڵتوون بۆ 3700 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بانكى جیهانیی گۆڵدمان ساكسى ئه‌مه‌ریكى پێشبینى كردووه ئه‌مساڵ به‌هاى ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له بۆرسه‌ى جیهانیی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبێته‌وه.
كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویكرده‌وه "بانكى گۆڵدمان ساكس له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى ئاڵتوون باسى له‌وه‌كردووه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌هاى ئۆنسه له بۆرسه‌ى جیهانیی بۆ 3700 دۆلار به‌رزبووه‌وه".
چه‌ندین بانكى تر له ماوه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ پێشبینى ئه‌وه‌یان كرد ئاڵتوون له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2025 بۆ 3500 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك به‌رزبێته‌وه.
بانكه‌كه باسى له گرنگى ئاڵتوون كردووه وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كى به‌هێز بۆ كارى وه‌به‌رهێنان، هه‌روه‌ها به‌هۆى به‌رده‌وامى خواست له‌سه‌ر ئه‌و كانزایه به‌رده‌وام نرخه‌كه‌ى له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
كامه‌ران سه‌باح، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینى به‌هاى ئاڵتوون شتێكى ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێشبینییه ئه‌وه‌یه كه تا كۆتایی ساڵ به‌هاى ئۆنسه به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌مه شیكردنه‌وه‌ى بانكه گه‌وره‌كانى جیهانه‌و ئه‌وان ده‌زانن چى رووده‌دات و چى ده‌بێت".
ع
بیروڕا



