ئابووری
تا ئێستا چاره‌سه‌رى كێشه‌ى رۆنى به‌شه‌خۆراك نه‌كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك راگیرا، تا ئێستا چاره‌سه‌رى كێشه‌ى رۆنى به‌شه‌خۆراك نه‌كراوه.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تا ئێستا به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو دابه‌شده‌كه‌ین و نه‌گه‌یشتووین به كۆتایی چونكه كێشه‌ى رۆن و برنجمان هه‌یه".
وتیشى "تا ئێستا كێشه‌ى رۆنى به‌شه‌خۆراك چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و له هه‌موو عیراق كێشه هه‌یه، هه‌ركات ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ركرا و رۆنمان بۆ هات دابه‌شى ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هیچ مادده‌یه‌ك بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگى سێ به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه‌و هه‌ركات بۆمان بێت دابه‌شى ده‌كه‌ین".
ع
بیروڕا



