ئابووری

نەوتی هەرێم زیان بە داهاتی عیراق دەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوتی هەرێم زیان بە داهاتی عیراق دەگەیەنێت
مەودا میدیا-

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نەوت و غازی په‌رله‌مانی عیراق ئاشکرایکرد کە بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی گەنجینەی فیدڕاڵی ماوەتەوەو هەرێم پابەندی رادەستکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوت بە سۆمۆ نەبووە.

عه‌دنان جه‌باری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نەوت و غازی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، "ئەو بڕە نەوتەی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی كۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەیفرۆشێت رێکخراوی ئۆپیک لە پشکی عیراق دەبڕێت، ئەوەش بووتە زیان بۆ داهاتی عیراق".

ئاماژه‌ی بۆ ئەوه‌شكرد "ئەو نەوتەی هەرێم دەیفرۆشێت داهاتەکەی دیار نییەو هیچ کەس نازانێت بۆ کوێ دەڕوات، داوامانکردووە بەرپرسانی هەرێم پابەندبن به‌ بڕگەکانی بودجەی گشتیی فیدڕاڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی یاسای بودجه‌ی هه‌مواركراوی عیراق پێویستە هه‌رێمی كوردستان 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بکات بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan