ئابووری

دابەشکردنی بەشەخۆراک دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی بەشەخۆراک دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/5/8، بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ئاشکرایکرد کە داوا لە بریكارەكانی خۆراك ئاگادار دەكەن سبەینێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بكەن، بۆ وەرگرتنەوەی  لیستی بریكاری خـۆراك و پێشكەشكردنی پارەی لیستی بریكاری.

دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر رایگەیاند "سبەینێ دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی سێی هاوڵاتییان دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشەخۆراكی مانگی سێ پێكهاتووە لە (زەیت، شەكر، برنج، نیسك، ئارینۆك، نۆك و دۆشاوی تەماتە) هەروەها دوو مانگی رابردوو بەشێكی زۆری هاوڵاتییان زەیتیان وەرنەگرت، ئەو مانگە گەڕاوەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە کە بریكارەكان پابەندی ئەم مەرجانە بن".

1-ئەو بریكارانەی تا ئێستا ناسنامەی بریكارییان وەرنەگرتووەتەوە، بڕی 16 هەزار دینار زیاتر داخلی ڤیزەكارت بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریكاری ساڵی 2025.

2-بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراك و شێوازی پارەدان، دەبێ ڤیزەكارتی بانكی (جنوب ئیسلامی) هەبێت.

3-هەر بریكارێك پێشەكی پارە پێشكەش نەكات و لیستی بریكاری نەباتەوە، بەشەخۆراكی بۆ ناچێت 

ب ح
Qaiwan
Qaiwan