ئابووری

هۆکاری دابەزینی دۆلار ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری دابەزینی دۆلار ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

بەهای دۆلار لەگەڵ هاتنی ساڵی 2025 رووی لە دابەزین کردووەو ئەمڕۆش لە بازاڕەکانی عیراق و هەرێم نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا تۆمارکرد، شارەزایەکی دراویش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

جەبار گۆران، وتەبێژ و ئەنجومەنی بازاڕەکانی دراو لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کورتهێنانی دینار لە بازاڕەکان و کۆکردنەوەی لای هاوڵاتییان هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەهای دۆلارە بەهۆی ئەوەی دینارێکی زۆر لای هاوڵاتییانە و ناخرێتەڕوو".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە بانکی ناوەندی عیراق رێژەی فرۆشتنی رۆژانەی دۆلار زیاتر بکات کە لە ئێستادا نزیکەی 300 ملیۆن دۆلارە تاوەکو دیناری زیاتر بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەوکات رەنگە بەهای دۆلار هەندێک بەرزببێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بانکی ناوەندی عیراق بە چەند هۆکارێک ناتوانێت بەهای دۆلار لە خوار 140 هەزار دینارەوە جێگیر بکات، بەڵام ئەگەر بتوانێت لەم نرخەدا جێگیری بکات کاریگەری باشی لەسەر بازاڕ و ئابووری هاوڵاتییان دەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan