ئابووری
هۆکاری نەناردنی مووچە ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێم پابەندی رادەستکردنی 50٪ی داهاتی نانەوتی نەبووە، بۆیە وەزیری دارایی ناچێتە ژێرباری ناردنی مووچە.
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بەغدا دەزانێت کە داهاتی ناوخۆ و نانەوتی لە هەرێم نا شەفافە، حکومەتی هەرێم تاوەکو ئێستا پابەندی 50٪ی رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ نەبووە بە وەزارەتی دارایی عیراق".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق و بەرپرسانی وەزارەتەکەشی ئامادەنین بچنە ژێرباری بەرپرسیارێتی ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرن".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ موجامەلە دەسەڵاتی پارە خەرجکردن دەدەنە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، ئەگەرنا بەپێی یاسای دارایی، دەسەڵاتی خەرجکردنی پارە لە تایبەتمەندی تەیف سامییە".
ب ح

بیروڕا