کوردستانی
ههسهده لهسهر بهرپرسێكى سوریا هاته دهنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرا دەڵێت، دیاریکردنی ئەبوو حاتەم شەقرە وەک فەرماندەی فیرقەی 86ی سوپای سوریا لەلایەن دیمەشقەوە، هەنگاوێکی نەرێنی و قبووڵ نەکراوە.
فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویكردهوه "دانانی کەسانی تاوانباری وەک ئەبو حاتەم شەقرە لە پۆستە هەستیارەکانی سوریای نوێ، قبووڵ نەکراوە و دامەزراوەکانی حکومەت پیس دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەبو حاتەم شەقرە چەندین تاوانی ئەنجام داوە، لەنێویشیاندا شەهیدکردنی هەڤرین خەلەف، ژنە چالاکی سیاسیی کورد لە رۆژئاوا".
وتیشى "شوێنی ئەبو حاتەم شەقرە زیندانە نەک دامەزراوە فەرمییەکان، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار هەنگاوی بوێرانە بگرنەبەر بۆ لێپرسینەوە لەوکەسانە لەسەر تاوانەکانیان بەرامبەر سورییەکان".
ئهوهشى خستهڕوو "تاوانبارێک کە لەناوخۆدا داواکراو بێت و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سزادراو بێت، نابێت شوێنی تاوانبارانی پێشوو بگرێتەوە، بەڵکوو دەبێت هەمان چارەنووسی ئەوانی هەبێت".
ع

بیروڕا



