ئابووری
تاى خوێنبه‌ربوون خواستى له‌سه‌ر گۆشت كه‌مكردووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى تاى خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمى كوردستان، خواستى له‌سه‌ر گۆشتى سوور له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه كه‌مكردووه‌ته‌وه و گۆشتفرۆشێكیش ده‌ڵێت، خه‌ڵك ده‌ترسێن.
شه‌وكه‌ت حاجى شاكر، گۆشتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى باس له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى تاى خوێنبه‌ربوون كرا كه په‌یوه‌ندیی به ئاژه‌ڵ و گۆشت هه‌یه، خه‌ڵك ئێستا ده‌ترسێن لە بەکار‌هێنانی گۆشتی سوور".
وتیشى "تاى خوێنبه‌ربوون وایكردووه خه‌ڵك كه‌متر گۆشت بكڕن و خواست له‌سه‌ر گۆشت كه‌مبێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌م سێ هه‌فته‌ى رابردوو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كه‌مبوونه‌وه‌ى خواست، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كارى گۆشتفرۆشه‌كان هه‌بووه، له‌كاتێكدا ئه‌و ئاژه‌ڵى سه‌رده‌بڕدرێت له هێنانیه‌وه تا سه‌ربڕینى رێكاى زانستى و پزیشكى بۆ ده‌گیرێته‌به‌ر".
له هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا یه‌ك حاڵه‌تى تاى خوێنبه‌ربوون تۆماركراوه، ئه‌ویش له كۆیه بووه و كه‌سى توشبووش پیشه‌ى گۆشتفرۆشى بووه.
ع
بیروڕا



