ئابووری

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی زیاتر لە 10 ساڵە، حکومەتی هەرێم پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی راگرتووە، لەئێستادا بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دەکات رێکارەکانی رێکخستنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپیبکات.

پرۆفسۆر د.رەعد رفعه محەمەد، مامۆستای زانکۆئ سەڵاحەدین بە مەودا میدیای رگەیاند "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە نووسراوی ژمارە 4920 لە (2025/4/27) كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانی كردووە و تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەتی دارایی عیراق بەشی بودجە رێكارەكانی رێكخستنەوەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی نوسراوەکە ئەو پلە بەرزكردنەوەیە بە رەچاوكردنی بنەماكانی پێڕەوكراو لەلایەن  حکومەتی فیدراڵ و بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی نووسراوەکە، هەر لە (مادەی شەشەم) و بڕگەی (دووەم) هاتووە، هەبوونی ئەم مەرجانەی کە لە خوارەوە هاتوون لە کاتی پلە بەرز کردنەوە رەچاوبکرێت کە ئەوانیش:

1-هەبووونی پلەی بەتاڵ یان وەزیفەی بەتاڵ لە پلەیەکی بەرزتر لەو پلەیەی کە تێیدایە لەنێو میلاکی وەزیفی فەرمانگەکەی.

2-تەواوکردنی ماوەی بڕیاردراو بۆ پلە بەرزکردنەوە کە هاتووە لە خشتەی ژمارە (1)

3-دەبێت فەرمانبەر مەرجەکان و توانای پێویستی هەبێت بۆ ئەو وەزیفەیەی بۆی کاندید دەکرێت بۆ پلە بەرز کردنەوە.

4-سەلماندنی تواناکانی فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی ئەو وەزیفەیەی کە نیاز وایە پلەکەی بۆی بەرز بکرێتەوە بە راسپاردەی سەرۆکی راستەوخۆ و پەسند کردنی سەرۆکی باڵا.


ب ح
Qaiwan
Qaiwan