ئابووری

سەبەتەیەکی تری بەشەخۆراک دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبەتەیەکی تری بەشەخۆراک دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئاشکرایکرد لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنی سەبەتەیەکی تری خۆراک دەکەن و کێشەی کەمی برنج و زەیت چارەسەر کراوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "بەشەخۆراك لە كۆگاكان هەیە و لیست بە بریكارەكان دراوە و لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی سێی ساڵی 2025 دەكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ بەشەخۆراكی بڕی ماددە خۆراکییەکان بۆ هەرکەسێک بەمشێویەیە (برنج سێ كیلۆ، شەكر كیلۆیەک، زەیت لیترێك، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ 250گرام نۆك و 250گرام ئارینۆك، لەگەڵ 500گرام نیسک)".

ئەوەشی خستەڕوو "کێشەی کەمیی برنج و زەیتیش چارەسەر کراوە و دڵنیایی بە هاووڵاتییان دا بەشەخۆراک بە تەواوی دابەش دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan