ئابووری
عیراق ئهم هاوینه 20 كاتژمێر كارهبا دهداته هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
له كۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزیرانى عیراق بڕیاردرا بۆ هاوینى ئهمساڵ 20 كاتژمێر كارهباى نیشتمانیی بدرێته هاوڵاتییان.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاوكردەوە "كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو و چەند بڕیارێكی پەیوەست بە رەوشی كارەبا و وەزارەتی كارەبا پەسەندكران".
باس لهوهكراوه "پلانی پێدانی گازی بێ بەرانبەر بۆ موەلیدەكان بۆ وەرزی هاوین و لە مانگەكانی 7 و 8 و 9 پەسەندكران كە 45 لیتر گاز بۆ هەر كیلۆڤۆڵتێك بێبەرانبەرە و دەبێت لە 24 کاتژمێردا 20 کاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان بدرێت".
ههروهها "لیژنەیەكیش پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوونی نرخی كارەبای موەلیدە و كاتی كارپێكردن و دەركردنی رێنمایی پێویست لەگەڵ خەرجكردنی شایستەی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان".
ع
بیروڕا



