ئابووری
44 رۆژه مووچه دابه‌شنه‌كراوه و فه‌رمانبه‌ران كرانه قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
44 رۆژه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شنه‌كراوه و دوو هه‌فته‌ش به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى سێ تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستا كاتى دابه‌شكردنى مووچه دیار نییه.
مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان رۆژى 29ى ئادار كۆتایی هات، هه‌رچه‌نده بڕیاربوو پێش كۆتایی مانگى نیسان، مووچه‌ى هه‌مان مانگ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام جارێكى تر كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بوونه هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و فه‌رمانبه‌ران كرانه قوربانى.
به‌غدا پێى وایه حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه و له‌و بڕه داهاته‌ى بۆى دیاریكراوه پاره‌ى كه‌مترى بۆ به‌غدا ناردووه، بۆیه له‌به‌رانبه‌ردا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتووه.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه بڵاوكراونه‌ته‌وه "بڕیار وایه رۆژى دووشه‌ممه، یان سێشممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، به‌غدا پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات، دواتریش ده‌ستبه‌جێ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم خشته‌ى مووچه بڵاوده‌كاته‌وه و له چه‌ند رۆژێكدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت".
ع
بیروڕا



