ئابووری
بەشێک لە فەرمانبەران بە هەڵە خانەنشین کراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای جێبەجێکردنی یاسای یەگرتووی فیدراڵی بۆ خانەنشینی، لە هەرێمی کوردستان ژمارەک فەرمانبەر بە هەڵە خانەنشینکراون و فەرمانگەی یاسایی و دارایی عیراقیش لە نوسراوێکدا داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێم دەکات.
د.بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە یاسای 2014 تەمەنی خانەنشینی تەواوکردنی 63 بوو بەڵام دواتر لە ساڵی 2019دا گۆڕانکاریی لە یاساکەدا کراوەو بووە بە تەواوکردنی تەمەنی 60 ساڵی نەک چوونە ناو 60 ساڵییەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە بابەتی خانەنشینی فەرمانبەراندا پەلە کراوەو کە دەکرا پێشتر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە هەرێم جێبەجێ بکرێن کە پەیوەندی بە مووچە و خزمەتی خانەنشینی فەرمانبەرانەوە هەیە ، ئەوەی لە هەرێم کراوە بەبێ هەماهەنگی بەغدا بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە ئەو کەسانە بە هەڵە خانەنشین کراون بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان تاوەکو تەواوکردنی تەمەنی 60 ساڵی، لەبەرئەوە خانەنشینی ئەو فەرمانبەرانە بە ئارەزووی خۆیان نەبووەو سەرپێچی یاسایی بووەو دەبێت ئەو فەرمانبەرانە قەرەبوو بکرێنەوە".
ب ح

بیروڕا