ئابووری
بەغدا تەواوی گەنمی جووتیاران وەردەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد بەغدا بۆ ئەمساڵ بڕیاریداوە تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرێت و بڕیارەکە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی بڕیاری حکومەتی عیراق 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرا بەڵام ئێستا بڕیارە تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لە سەرەتادا 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگرن و دواتر لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عیراق لەپەیوەندیدا دەبن تاوەكو ئەو بڕە گەنمەی دەمێنێتەوە لە جووتیاران وەربگرن".
ب ح

بیروڕا