ئابووری

به‌هاى دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هاى دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى جارێكى تر به‌رزبووه‌وه‌.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هاى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد".

وتیشى "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌هاى 100 دۆلار بۆ 143 هه‌زار و 200 دینار، به‌رزبووه‌وه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ى رابردوو به‌هارى دۆلار بۆ خانه‌ى 141 هه‌زار دینار دابه‌زى، هه‌روه‌ها رۆژانه‌ بانكى ناوه‌ندیی عیراق سه‌دان ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى كاش و حه‌واڵه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار.

ع
Qaiwan
Qaiwan