ئابووری
نرخى دراوى پاى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى دوو مانگ له دابه‌زینى به‌رده‌وامى نرخى دراوى ئه‌لیكترۆنى پاى، جارێكى تر نرخه‌كه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد.
به‌رهه‌م عه‌زیز، كڕیارى دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هاى دراوى ئه‌لیكترۆنى پاى، دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگ، نرخه‌كه‌ى دابه‌زینى تۆماركرد، جارێكى تر به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد".
وتیشى "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌هاى پاى له خوار یه‌ك دۆلاره‌وه بۆ سەرو یه‌ك دۆلار و نیو به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كجار چاوه‌ڕواننه‌كراوبو".
له هه‌رێمى كوردستان، پاى به‌كارهێنه‌رێكى زۆرى هه‌یه‌و له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له‌كاتى لیستبوونى به دوو دۆلار ده‌ستى پێكرد و دواتر نرخه‌كه‌ى رۆژ به رۆژ دابه‌زینى تۆماركرد.
ع
بیروڕا



