ئابووری
دۆلار هه‌رزانبووه به‌ڵام نرخى خۆراك هه‌رزان نه‌بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم له‌باره‌ى هه‌رزان نه‌بوونى نرخى خۆراك به‌هۆى دابه‌زینى دۆلار روونكردنه‌وه ده‌دات.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند رۆژێكه نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌دینارى عیراقى دابه‌زیووه، ئه‌مه هێشتا زووه بڕیاربده‌ین له‌باره‌ى هه‌رزانبوونى خۆراك".
وتیشى "ئه‌گه‌ر دابه‌زینى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌دینار به‌رده‌وامبوو، یان له‌و نرخه مایه‌وه، ئه‌وكات به‌دواداچوون بۆ هه‌رزانبوون ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و خۆراكه‌ى له بازاڕه پێشتر كڕدراوه و نرخى دۆلار گرانبووه".
هه‌ركاتێك نرخى دۆلار گرانبێت، ده‌ستبه‌جێ له بازاڕ نرخى خۆراك و كه‌لوپه‌ل له لایه‌ن بازرگانانه‌وه گرانده‌كرێت.
ع
بیروڕا



