ئابووری
خانهنشینان ئهم مانگه پێنج مووچه وهردهگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابوورى حكومهتى ههرێم دهڵێت، لە سەرەتای مانگی شوباتەوە زیاتر لە 10 هەزار مامەڵەی خانەنشینان تەواو کراون، بۆ مووچهى مانگی ئایار زیاتر لە 2 هەزار خانەنشین پێنج مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه "توانراوە لە ماوەی رابردوودا کاروباری مامەڵەی خانەنشینان خێراتر بکرێت و لە سەرەتای مانگی شوباتەوە زیاتر لە 10 هەزار و 200 مامەڵەی خانەنشیان تەواوکراوە، بۆ مانگی ئایار زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی دیکە ناوەکانیان دەخرێتە لیستی مووچە و مووچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە".
دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق رۆژی 22-11-2022، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەجێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق، ژمارە 9ـی ساڵی 2014 پابەند کرد، بەڵام تاوەکو مووچەی مانگی تەممووزی 2024 جێبەجێ نەکرا.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 312 هەزار خانەنشین هەن، 164 هەزار خانەنشینی شارستانی و 148 هەزاریشیان خانەنشینی سەربازین.
ع
بیروڕا



