ئابووری

نرخی کارەبای 24 کاتژمێریی دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی کارەبای 24 کاتژمێریی دیاریکرا

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، نرخی کارەبای 24 کاتژمێریی دیاریکرا.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، به‌ كۆى ده‌نگ نرخی کارەبای پرۆژەی رووناکی دیاریکراوە، به‌راورد به‌ رابردوو %80 كه‌متر پاره‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت."

ئەو نرخە لە ماوەی سێ مانگی رابردوو زۆرترین ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتەوەو چەند پەرلەمانتارێکیش بەهۆی گرانی سکاڵایان تۆمارکردووە، باس له‌وه‌ده‌كرێت نرخى كیلۆواتێك له‌ سه‌رو 100 دیناره‌، تا زیاتر به‌كارهێنانى كاره‌با، نرخه‌كه‌ زیاتر گران ده‌بێت.

بەهۆی گرانی نرخی کارەبای 24 کاتژمێریی، مانگانە هاوڵاتییان لە نێوان 150 هەزار بۆ 400 هەزارو زیاتریش پارە دەدەن.

ع
Qaiwan
Qaiwan