ئابووری
به‌دیاریكردنى نرخى كاره‌با حكومه‌ت قورسایی له‌سه‌ر خه‌ڵك زیاتركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، نرخى كاره‌باى 24 كاتژمێریی دیاریكراوه و نرخه‌كه‌ش زۆر گرانه و له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییان نییه.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویكرده‌وه "به‌پێى ئه‌و نرخه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم په‌سه‌ندى كردووه، نرخى یه‌ك كیلۆوات كاره‌باى 24 سه‌عاتى، 72 بۆ 350 دینار ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه‌و له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییان نییه".
سه‌ردار عه‌لى، شاره‌زاى بوارى كاره‌با و وزه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و نرخه زۆر به‌رزه‌و هیچ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك نییه، چونكه 72 كیلۆواته‌كه 2 ئه‌مپێر ده‌كات، هیچ ماڵێك نییه له‌زستان و هاوین له سه‌رو 10 ئه‌مپێرى به‌رده‌وام به‌كارنه‌هێنێت، چونكه گه‌رمكه‌ره و فێنككه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌پێى ئه‌و نرخه، هاوڵاتییان مانگانه له 150 هه‌زار دیناره‌وه هه‌تا 400 هه‌زار و زیاتریش پاره‌ى كاره‌بایان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ع
بیروڕا



