ئابووری

پڕۆژەی رووناکی بە فەرمی نرخەکانی کارەبا راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


پڕۆژەی رووناکی بە فەرمی نرخەکانی کارەبا راگەیاند
مەودا میدیا-

پڕۆژەی رووناکی بەفەرمی نرخی کارەبا بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد کە بەشێوەیەک نرخەکان داڕێژڕاوە 80٪ی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان پارەیەکی کەمتر بدەن بە کارەبا لەو بڕەی پێشتر خەرجییان دەکرد بۆ مۆلیدە و کارەبای نیشتیمانی.

پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران تاوەکو 200 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ ئەوەی پاڵپشتی زیاتر بۆ هاوڵاتییان دابین بکات لەنێویاندا پاڵپشتی وەرزی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەنجومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ پڕۆژەی رووناکی و نرخی نوێی کارەبای پەسەندکرد، نرخەکان بۆ ماڵان بەشێوەیەک دانراون کەوا (تصاعدی)ـن، واتا چەند کەمتر کارەبا بەکاربهێنیت، کەمتر پارە دەدەیت، و هاوڵاتیی بەتەواوەتی بەرپرسیارە لە بڕی بەکارهێنانی کارەباکەی".

نرخەکانی کارەبای ماڵان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بەشێوەی پلەدار لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە بەم شێوەیە دەبێت:

(تێبینی: 64%ـی هاوڵاتییان دەکەونە ئاستی یەکەم و دووەم)
ئاستی یەکەم: لە 0 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 400 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 72 دینار دەبێت.
ئاستی دووەم: لە 401 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 800 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 108 دینار دەبێت.
ئاستی سێیەم: لە 801 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 1200 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 175 دینار دەبێت.
ئاستی چوارەم: لە 1201 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 1600 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 265 دینار دەبێت.
ئاستی پێنجەم: لە 1600 کیلۆوات کاتژمێر زیاتر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 350 دینار دەبێت.
پڕۆژەی ڕووناکی لەهەمان کاتدا نرخی کارەبا بۆ جۆرەکانی دیکەی هاوبەشانی کارەبا ڕادەگەیێنێت کە بەشێوەی جێگێر لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە بەم شێوەیە دەبێت؛
بازرگانی - 185 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک
کشتوکاڵی - 60 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک
پیشەسازی - 160 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک
پیشەسازی گەورە  - 125 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک
میری - 160 بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک

بۆ خەمڵاندنی بڕی پسوولەی کارەباکەت بەپێی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا دەتوانیت تایبەتمەندی بژمێر لە وێبسایتی پڕۆژەی ڕووناکی بەکاربهێنت لەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە:
https://runaki.gov.krd/calculator
Qaiwan
Qaiwan