ئابووری

هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند "هەفتەی داهاتوو رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی 4ی 2025 دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لایەنی پەیوەندیدار وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیان پێراگەیاندووەو هیوادارن بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی پابەندی بەڵێنەکانیان بن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیار بوو مووچەی زیاتر لە 37 هەزار مامۆستای گرێبەست لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی (میلاک) هەمیشەیی لە هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan