ئابووری

شتێک نامێنێت ناوی کارەبای حکومی

مەودا میدیا - سلێمانی |


شتێک نامێنێت ناوی کارەبای حکومی
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرایکرد ئەو نرخانەی حکومەتی هەرێم بڕیاری لێداوە بە بازرگانیکردنی کارەبایە و شتێک نامێنێت ناوی کارەبای حکومی بێت.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نرخی کارەبای کەم نەکردووەتەوە بەڵکو بەمجۆرە گرانیکردووە:

ئاستی یەکەم: (1 تا 400) کیلۆ وات کە نزیکەی (2،5) ئەمپێری بەردەوام دەکات، پێشتر تەنها بە ( 18 دینار) ئەژمار دەکرا ئێستە کراوە بە ( 72 ) دینار.

ئاستی دووەم: (400 تا 800) کیلۆ وات کە نزیکەی (5 ئەمپێری بەردەوام دەکات لە 24 دینارەوە گران کراوە بۆ 108 دینار.

ئاستی سێیەمدا لە (800 تا 1200) کە دەکاتە نزیکەی (7،5) ئەمپێری بەدەوام دەکات، پێشتر هەر بە (42) دینار بوو، ئێستە گرانکراوە بۆ 175 دینار.

ئاستی چوارەم: لە (1200 تا 1600) کە نزیکەی (10) ئەمپێری بەردەوام دەکات پێشتر نزیکەی (50) دینار بوو ئێستە گرانکراوە بۆ (265) دینار.

ئاستی چوارەم و زیاتر لە (1600 کیلۆ وات و زیاتر) کە دەکاتە (10) ئەمپێری بەردەوام پێشتر بە (72) دینار بوو، ئێستە گرانکراوە بۆ (350) دینار.

بۆ نموونە: ئەگەر خێزانێک لە وەرزی زستان یان هاوین(1200) کیلۆواتی بەکارهێنابێت کە دەکاتە (7،5) ئەمپێری بەردەوام، هیچ خێزانێکی پێنج کەسیش زەحمەتە لە زستان و هاوین بتوانێت لەو بڕە کەمتر بەکاربهێنێت، ئەوە بۆ ئەو بڕەیە پێشتر (31،000) دیناری دەدا، بەڵام لەم نرخە بازرگانیانەی بڕیاریان لێداوە دەبێت (142،000) دینار بدات.

نموونەی (2): ئەگەر خێزانێک بە بەردەوامی (10) ئەمپێر بەکاربهێنێت کە دەکاتە (1584) کیلۆوات، ئەوە پێویستە لەئێستادا مانگانە بڕی (243،760) دینار بدات.


ب ح
Qaiwan
Qaiwan