ئابووری
چاره‌سه‌رى برنج و رۆنى به‌شه‌خۆراك ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، برنجى به‌شه‌خۆراك بۆ سنورى پارێزگاى سلێمانى چاره‌سه‌ر بووه و له دوو رۆژى داهاتووش زه‌یت بۆ پارێزگاى سلێمانى ره‌وانه ده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند "برن و رۆنى به‌شه‌خۆراك له هه‌ولێر و دهۆك كێشه‌ى نییه، به‌ڵام بۆ پارێزگاى سلێمانى گرفت دروستبووه".
وتیشى "چاره‌سه‌رى برنج كراوه و ده‌ست به‌دابه‌شكردن كراوه، بۆ رۆنیش به هه‌مان شێوه پارێزگاى سلێمانى كێشه‌ى هه‌یه و ئه‌ویش له دوو رۆژى داهاتوو چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
ماوه‌ى سێ مانگه گرفت بۆ رۆنى به‌شه‌خۆراك دروستبووه و به راى به‌رپرسانى بازرگانیی هه‌رێم هۆكاره‌كه كارگه‌ى رۆنى عیراقه، به‌ڵام تا ئێستا بازرگانیی عیراق باسى كێشه‌ى كارگه‌ى رۆنى نه‌كردووه.
ع
بیروڕا



