ئابووری
مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/5/15، بانکی هەڵەبجە، بڵاوی كردەوە کە ئاگاداری مووچەخۆران و خانەنشینانی دەکاتەوە لەبەربەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان سبەینێ هەینی 5/16 و دووسبەی شەممە 5/17 بانک کراوە دەبێت.
بانکی هەڵەبجە رایگەیاند "دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچەخۆران و خانەنشینان ئەوانەی لە دوو رۆژی رابردوودا مووچەیان وەرنەگرتووە، دەتوانن سەردانی بانكەكە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی 48 رۆژە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەی وەرنەگرتووەو بەوهۆیەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم بانکەکان و ئامێرەکانی راکێشانی پارە بۆ ئەوانەی خاوەن هەژماری منن دروستبووەو رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتووش دابەشكردنی مووچە کۆتایی دێت".
ب ح

بیروڕا