ئابووری
هاوردەی چەند بەروبوومێک قەدەغە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەولێر ئاشکرایکرد دوای قەدەغەكردنی هاوردەكردنی پەتاتە و پیاز، قەدەغەكردنی شووتی و تەماتەی هاوردەش دەکەوێتەبواری جێبەجێكردنەوە.
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، رایگەیاند "بەرهەمی خۆماڵی وا پێدەگات بۆیە لەمەودوا هەموو بەرهەمێكی كشتوكاڵی دەرەكی قەدەغە دەكرێت، تەنها مۆز و پرتەقاڵ و ئەو میوانە نەبێت كە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوردەی پیاز وپەتاتە و هەندێك بەروبومی تری كشتوكاڵی قەدەغەكراون، چونكە لە ناوخۆ بەرهەمەكان پێڕاگەیشتوون، بەپێی رۆژژمێری كشتوكاڵی هەموو بەرهەمێكی كشتوكاڵی دەرەكی قەدەغە دەكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "حکوومەت هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدایە بەرهەمە ناوخۆییەکان پەرەی زیاتریان پێ بدرێت و جووتیاران پاڵپشتی بكرێن".
ب ح

بیروڕا