ئابووری

برنج و زەیتی دوو مانگی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


برنج و زەیتی دوو مانگی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی ئاشکرایکرد سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەرێی بریکارەکانی خۆراکەوە دەست بە دابەشکردنی (زەیت، شەکر، برنج، نیسک، لەتکەنۆک و دۆشاوی تەماتە) دەكرێت.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند "بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سێیەمی ئەمساڵ دەکەن و کێشەی کەمی زەیتیش چارەسەرکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو برنجەی دابەشدەكرێت تایبەتە بە مانگەكانی یەک و دووی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی زەیتیش دەستیپێکردووەتەوە و ئەو مانگانەشی دابەش نەکراوە بەسەریەکەوە دەگەڕێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan