ئابووری
لیستی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی بەغدا دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 2025/5/16، سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد کە پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەبەش دەکرێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئەگەر لە وادەی خۆیدا لیستی مووچەخۆرەکانیان رەوانەی بەغدا بکەن.
لای خۆیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "پێش وادەی دیاریکراو دەست دەکەن بە ئامادەکردنی لیست و داهاتی ناوخۆ و میزانە موراجەعە و رەوانەی بەغدای دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج دەستیپێکردووەو داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعەی مانگی چوار رەوانەی بەشی وردبینیی وەزارەتی دارایی عیراق دەكرێت، كە دوای تەواوبوونی وردبینییەكە و پێداچوونەوە بە داتاكانی نێو راپۆرتی میزان موراجەعە، مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەكرێت".
ب ح

بیروڕا