ئابووری

ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى له‌ ئه‌مه‌ریكا كران كۆنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى له‌ ئه‌مه‌ریكا كران كۆنن

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتى سامانەسروشتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ئەو رێککەوتنەى لەگەڵ دوو کۆمپانیا ئەمه‌ریکییەکە کردوومانە گرێبەستی نوێ نین و پێش چەندین ساڵە هەن و دادگاکانی عیراقیش دانی بە یاسایی و رەواییاندا ناوە.

دەقی روونکردنەوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا جەخت لە هەموو ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی دەکاتەوە وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق کە بە ڕوونی ماف و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستانی دەستنیشانکردووە، لە هەمانکاتدا دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو دوو ڕێککەوتننامەیەی وەزارەتەکەمان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagros کردوویەتی، ڕێککەوتننامە و گرێبەستی نوێ نین بەڵکوو پێش چەندین ساڵە هەن و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و ڕەواییان دا ناوە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و تەنیا کۆمپانیای ئەنجامدەری گرێبەستەکان گۆڕاون لە چوارچێوەی ڕێکارە یاسایی وگرێبەستییەکانی هاتوو لە ڕێکەوتننامەکان و هەردوو کۆمپانیا ئەمەریکییەکەش، چەندین ساڵە پەرە بە وەبەرهێنان دەدەن لە بواری نەوت وگاز و لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانن و وەبەرهێنەری نوێ نین. 

ئامانج لەو ڕێککەوتننامە و  گرێبەستانەش، پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییە لە ڕێگای زیادکردنی بەرهەمی گازی سروشتیی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای بەردەوام بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق .

ع
Qaiwan
Qaiwan