ئابووری
مریشكفرۆشێك به‌هۆى فێڵكردنه‌وه ده‌ستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاسایشى حاجیاوا له سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین مریشكفرۆشێكیان ده‌ستگیركرد به‌هۆى غه‌شكردن و فێڵ له هاوڵاتییان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووه "لە مەیدانی حاجیاوا مریشک فرۆشێکیان سزادا، بەهۆى غەشکردن و قۆڵبڕینی هاوڵاتییان".
باس له‌وه‌شكراوه "بە دەنگێکی بەرز هاواری دەکرد کیلۆی مریشک بە 1500 دینارە، بەڵام لە کاتی كێشانى مریشکەکە، بە تەرازووی ناوبراو بڕی 2000 دیناری لەسەر نووسیبوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئه‌و مریشكفرۆشه بۆ هەرکیلۆیەک 500 دیناری زیاد لە هاوڵاتییان وەرده‌گرت، دوای ئاشکراکردنی لەلایان هۆبەی ئابوری ئاسایشی حاجیاوا، لێپرسینه‌وه‌ى تووندی بەرانبەرکرا".
ع
بیروڕا



