ئابووری
وەزارەتی دارایی عیراق: هەرێم تەرخانی دارایی بۆ مووچە نەماوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرایکرد وەزارەتی دارایی عیراق ئەمڕۆ 2025/5/28 بەنوسراوی ژمارە (14502) دەربارەی مووچەی مانگی پێنج حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە گوایە تەرخانکراوی دارایی هەرێم 12.67 لە یاسای بودجەی سێ ساڵیی کۆتایی هاتووە.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "وەزارەتی دارایی عیراق ئەمەی بەوجۆرە هەژمارکردووە هەموو داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی بۆ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 حساب کردووە لەگەڵ ئەوەی کە ناردویەتی بۆ هەرێم".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمەش پێشهاتێکی تازەیە و ساڵی رابردوو بۆ بودجەی 2024 بەغدا لە مانگی 10 ئەمە روویدا ئەمساڵ بۆ بودجەی 2025 لە مانگی پێنج ئەمە بەهەرێم رادەگەیەنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم بابەتە پێویستی بەهەڵوێستە و کێشمەکێشی نوێ هەیەو مووچەی هەشت مانگی داهاتووی خەڵک دەخاتە بەردەم مەترسی، داهاتی نەوت کەهەرێم بردوویەتی و نادیارەو داهاتی ناوخۆش کە یەک لەسەر پێنجی گەڕێنراوەتەوە بۆ بەغدا موچەی هەشت مانگی ئایندەی خستووەتە بەردەم گەورەتری مەترسی".

ب ح
بیروڕا