ئابووری
عومه‌ر گوڵپى: هه‌رێم پاره‌ى مووچه‌ى به‌زیاده‌وه هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان داهاتێكى زۆرى هه‌یه كه زۆر له مووچه‌ش زیاتره.
عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێم ئەگەر لە بەرمیلێک نەوت تەنها (10) دۆلاریشى دەست کەوتبێت، ئەوە لە 30 مانگی رابردوودا لە فرۆشتنی (250 ملیۆن) بەرمیل نەوت، نزیکەی (سێ ملیار) و (750 ملیۆن) دۆلارى دەستکەوتووه".
وتیشى "كۆى ئه‌و پاره‌یه زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار، ئەوەش بەشی پێنج مووچە دەکات، كه‌واته بۆچى حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى مووچه نادات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى پێنجیان وه‌رنه‌گرتووه و دیار نییه كه‌ى وه‌ریده‌گرن.
ع
بیروڕا



