ئابووری
نرخى ئاژه‌ڵى زینه‌قه‌پان بۆ جه‌ژن دياريكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو رایگه‌یاند، بۆ جه‌ژنى قوربان نرخى ئاژه‌ڵى زینه‌قه‌پان گران نه‌بووه.
فیراس سدیق، به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى ئاژه‌ڵ بۆ جه‌ژنى قوربان هیچ گۆڕانكارییه‌كى به‌سه‌ر نه‌هاتووه و نرخه‌كه‌ش هه‌ر وه‌ك رۆژانى رابردوو ده‌بێت".
وتیشى "نرخى یه‌ك كیلۆ زینه‌قه‌پان بۆ گۆلك له‌نێوان 6000 بۆ 7500 دینار ده‌بێت، هه‌روه‌ها نرخى كاوڕ 8000 هه‌زار بۆ 8500 دینار ده‌بێت".
پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌مساڵ رێژه‌ى قوربانیكردن له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه كه‌متر بێت به‌و پێیه حكومه‌تى هه‌رێم پێش جه‌ژن مووچه‌ى مانگى پێنجى دابه‌شنه‌كرد.
ع
بیروڕا



