ئابووری
عه‌لوه‌ى سلێمانى دڵنیایی دا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، سه‌وزه و میوه‌یه‌كى زۆر هاورده‌كراوه‌و بۆ رۆژانى جه‌ژنى قوربان هیچ گرفتێك روونادات.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ جه‌ژنى قوربان، له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه، سه‌وزه‌و میوه‌یه‌كى زۆر خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه و ئه‌وه‌ى پێویستیی خه‌ڵك بێت له بازاڕدا هه‌یه".
وتیشى "بۆ رۆژانى جه‌ژن هیچ گرفت و كه‌مییه‌ك روونادات و عه‌لوه‌ش ته‌نها یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن كراوه نابێت، رۆژه‌كانى تر ده‌كرێته‌وه و ئاسایی خۆراك و سه‌وزه و میوه ده‌خرێته بازاڕه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه عه‌لوه‌ى سلێمانى داده‌خرێت و رۆژى شه‌ممه ده‌كرێته‌وه".
ع
بیروڕا



