ئابووری
جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی ئاگاداری جووتیاران دەکاتەوە کە سبەینێ 2025/6/10، دەست بە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم بۆ وەرزی 2025، دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی/ سایلۆی سلێمانی لە ناحیەی پیرەمەگروون رایگەیاند "ئەمساڵیش وەک ساڵی رابردوو گەنم وەرگرتن لەسەر بنەمای ناوچە جیاوازەکانە، بۆیە داواکارن لە جووتیاران دەکەن رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن":
1-سبەینێ تەنها جووتیارانی سنووری هەر دوو بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگروون و تانجەرۆ(عەربەت) گەنمەکانیان بێنن جگە لە جووتیارانی ئەو دوو بەشە کشتوکاڵییە هیچ جووتیارێک لە بەشە کشتوکاڵیەکانی تر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان رانەگرن.
2-جووتیاران ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان بە یەک ریز رابگرن و دەبێت سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان پڕ بن لە دانەوێڵە وە بە پێچەوانەوە باج بە دوو ریز و بە هیچ ئۆتۆمبێلێکی بەتاڵ و نیوە نادرێت .
4-تراکتۆرەکان لای دیواری سایلۆوە بۆ سەرەوە بۆ لای سەربڕخانەکەی پیرەمەگروون بە یەک ریز بۆستن و پێویستە دانەوێڵەیان پێبێت بە پێچەوانەی رێنماییەکان باج بە هیچ تراکتۆرێک نادرێت.
4-بۆ هەر بارهەڵگرێک پێویستە تەنها شوفێری بارهەڵگرەکە بێتە ژوورەوە بۆ راییکردنی مامەڵەکان هیچ بار هەڵگرێک نابێت لە یەک کەس زیاتری لەگەڵ بێت.
5-وەک تێبنی کراوە، خاوەن ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بە پلێت و ئاسان بۆدی گەڵابەکانیان بەرزکردووەتەوە، بۆ ئەوەی دانەوێڵەی زیاتری لێ بار بکرێت، بۆیە هەر بارهەڵگرێک بەشێوەیەک بەرزیکردبێتەوە کە ئامێری راکێشانی گەنم بۆ پشکنین نەگانە بنی بۆدیەکە ،گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت.
6-داوا لە جووتیاران دەکەن گەنمەکانیان تەنها لەو بارهەڵگرانە بارکەن کە خۆیان هەڵی دەڕێژن واتە قلابن، بە پێچەوانەوە گەنمیان لێ وەرناگیرێت.
ب ح

بیروڕا