ئابووری
سایلۆی سەیدسادق جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سایلۆی سەیدسادق ئاگاداری جووتیاران دەکاتەوە کە سبەینێ 2025/6/10، پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی 2025، دەستپێدەکات، لەپێناو باش بەڕێوەچوونی پرۆسەکەش چەند داواکارییەکی لە جووتیاران هەیە.
سیلۆی سەیدسادق رایگەیاند "ئاگاداری جووتیاران دەکەنەوە کە ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو وەرگرتنی گەنم بەپێی ناوچە جیاوازەکان دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرەتا گەنمی جووتیارانی قەزای دەربەندیخان وەردەگرن و دەتوانن گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکەیان بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە جووتیاران دڵنیابن بەپێی رەسیدەکانیان گەنم باربکەن و لە رەسیدەکانیان زیاتر نەهێنن چونکە نە زیادەکانیان بۆ دەگێڕێتەوە نە رەسیدەکانیان بۆ دەگۆڕێت، کۆکردنەوەی رەسیدیش تەنها لە فەرمانگەی کشتوکاڵ دەکرێت".
ب ح

بیروڕا