ئابووری
بۆچى ئامێره‌كانى ئه‌ى تى ئێم شكێندران؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، ژماره‌یه‌ك ئه‌ى تى ئێمى هه‌ژمارى من له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه شكێندران و تا ئێستاش ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره ده‌ستگیرنه‌كراون.
مه‌ودا میدیا له زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایده‌كات "هۆكارى شكاندنى ئه‌و ئامێرانه‌ى ئه‌ى تى ئێمى هه‌ژمارى من بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه فێڵ له فه‌رمانبه‌ران كراوه و ئه‌و هه‌ژماره هیچ بنه‌ما و پێشكه‌وتنێكى تێدا نییه".
باسى له‌وه‌شكرد "كارتى بانكى و به ئه‌لیكترۆنیكردنى مووچه، واته هه‌مو سه‌رى مانگێك پاره ده‌چێته سه‌ر حسابه‌كه‌ت، به‌ڵام هه‌ژمارى من به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ى نییه، هه‌تا به‌غدا پاره نه‌نێرێت و خشته‌ى مووچه رانه‌گه‌یه‌ندرێت و پاره نه‌چێته سه‌ر هه‌ژماره‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، هیچ سودێكى نییه و له‌گه‌ڵ پارچه كاغه‌زێك جیاوازى نییه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ى نیگه‌ران و ناڕه‌زایه‌تیی مووچه‌خۆرانى سنوره‌كه".
وتیشى "ئه‌وه‌ش وایكردووه كه‌سانێك په‌نا ببه‌نه به‌ر شكاندنى، له راستیشدا هه‌ژمارى من به‌و جۆره‌یه، ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره نه‌نێرێت، مووچه نییه و پاره‌ش ناچێته سه‌ر حسابى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران".
ع
بیروڕا



