ئابووری
به‌غدا هه‌موو گه‌نمى جوتیاران وه‌رناگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى بڕیاردرا سبه‌ینێ سێشه‌ممه، ده‌رگاى سایلۆكان له هه‌رێم بكرێنه‌وه و ده‌ست به وه‌رگرتنى گه‌نم بكات، جوتیاران نیگه‌رانن له‌و كه‌مى وه‌رگرتنى گه‌نم.
به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق، بۆ هه‌رێمى كوردستان 400 هه‌زار ته‌ن گه‌نم دیاریكراوه له جوتیاران وه‌ربگرێت، واته هه‌ر جوتیارێك بڕێكى كه‌م گه‌نمى لێوه‌رده‌گیرێت.
ئارام سه‌میر، جوتیار به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ى كه دیاریكراوه له جوتیارانى هه‌رێم وه‌ربگیرێت، چونكه زۆر زیاتر له‌و بڕه‌ى دیاریكراوه به‌رهه‌م هه‌یه".
وتیشى "بۆ هه‌ر دۆنمێك دیاریكراوه چه‌ند كیلۆیه‌ك له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت كه كه‌متر له 100 كیلۆیه، جوتیار هه‌یه به‌شێك له گه‌نمه‌كه‌ى ده‌بێت له بازاڕ به‌بازرگانه‌كان به نرخێكى كه‌متر بفرۆشێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و بڕیاره ده‌بێته هۆى زیانگه‌یاند به جوتیاران، چونكه جوتیار هه‌یه به‌رهه‌مێكى زۆرى هه‌یه و ده‌بێت به نرخى كه‌متر له سایلۆ بیفرۆشێته‌وه به بازرگانان یان له بازاڕ".
ع
بیروڕا



