ئابووری

نرخی زێڕ بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە


مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە بەهای 36 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك بەرزبوونەوەی تۆمار كرد و هەر ئۆنسەیەك لە 3,300 دۆلارەوە گەیشتە 3,336 دۆلار. 

لە بارەی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕەوە پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"ترسی جیهان بە تایبەتیش وەبەرهێن و بازرگانان و كڕیارانی زێڕ بەهۆی زیادبوونی مەترسییەكانی سەرهەڵدانی جەنگێكی نوێ‌ بووەتە هۆی ناجێگیری بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی ئەو كانزایە لە بازاڕەكانی جیهاندا". 

وتیشی"هەڕەشەكانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەریەكتر و وەلامدانەوەی هەر هێرشێك كە دەكرێتە سەریان لەلایەن ئەویتریانەوە، دوودڵی و گومانی زۆری لای بازرگانان درووست كردووە و ئەوەش وایكردووە روو لە كڕینی زێڕ بكەن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەر لێدوانێكی ئەرێنی دەكرێت ببێتە هۆی دووبارە دابەزینەوەی نرخی زێڕ، بەڵام بە پێچەوانەوە زیاتر روو لە بەرزبوونەوە دەكات". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan