ئابووری

هەوڵی چارەسەری مووچەی مانگی پێنج دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵی چارەسەری مووچەی مانگی پێنج دەدرێت

مەودا میدیا-

ئه‌ندامێکی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ مووچەی مانگی پێنج قەرز لە بەغدا بکرێت.
 
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "قەیرانی چارەسەری پرسی مووچە وەک خۆی ماوەتەوە و ئاسۆی چارەسەر دیارنییە".
 
وتیشی "هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ قه‌رزكردن له‌ حکومەتی فیدڕاڵی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران تا كێشه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".

ئەوەش لە کاتێکداتە تا ئێستا دیار نییە فەرمانبەرانی هەرێم کەی مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن.

ع
Qaiwan
Qaiwan