ئابووری
له دۆنمێك 130 كیلۆ گه‌نم له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتو‌كاڵى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نمه‌ى دیاریكراوه له جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگیرێت كه‌مه‌و بۆ هه‌ر دۆنمێك بڕێكیان لێ وه‌رده‌گرین.
شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتوكاڵی پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ ئه‌مساڵ ئه‌و گه‌نمه‌ى له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت 400 هه‌زار ته‌نه بۆ هه‌موو هه‌رێمى كوردستان".
وتیشى "ئه‌و بڕه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر پارێزگا‌و قه‌زاو ناحییه‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كان، بۆ هه‌ر جوتیارێكیش بڕى 130 كیلۆ گه‌نم بۆ هه‌ر دۆنمێك وه‌رده‌گیرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنى گه‌نم له جوتیاران و پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا بڕى دیاریكراویان لێ وه‌رده‌گیرێت".
ع
بیروڕا



