ئابووری
دابەشكردنی بەشەخۆراك دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی ئاشکرایکرد هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی چوار دەکرێت و سەرجەم بریکارەکان بۆ ئەو مەبەستە ئاگادار کراونەتەوە.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەشکردنی زەیت دەستیپێکردووەتەوەو ئەو زەیتەی رۆژانە بە دەست بەڕێوەبەرێتییەکەیان دەگات رەوانەی بریکارەکانی دەرەوەی شار دەکرێت کە تاوەکو ئێستا زەیتی مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا پارە لە بریکارەکانی خۆراک وەردەگرن و هەفتەی داهاتووش بەشەخۆراکی مانگی چواریان پێدەدرێت تاوەکو بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی بکەن".
ب ح

بیروڕا