ئابووری
سبه‌ینێ به‌غدا پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
کادیرێکی پێشکەوتوی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى پێنج بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرێت.
وه‌فا محه‌مه‌د، کادیری پارتی بە سومه‌ریه نیوزى راگه‌یاند "دوای سەردانێکی شاندەکانی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان و وەفدێکی لیژنەکانی دارایی و نەوتی هەرێم بۆ بەغدا، رێککەوتن کرا بۆ خەرجکردنی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەو مەرجەی هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆی خۆی رادەست بکات، هه‌روه‌ها بەپێی مادەی 114ی دەستووری عێراق، هەروەها 280 هەزار بەرمیل نەوتیش رادەست بکات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بڕیار بوو رۆژی 19ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی فەرمانی دادوەری دەربکات بۆ ناردنی مووچەی هەرێم، بەڵام سەرمان سوڕما لە دەستلەکارکێشانەوەکان".
ئاشكرایكردووه "هەردوو حکومەت دووپاتی دەکەنەوە کە لە سبەینێ دووشەممەوە، به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى پێنج و دواتریش مانگى شه‌ش بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت".
ع
بیروڕا



