ئابووری
به‌رهه‌مى كاڵه‌ك هه‌زاران ته‌ن ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مساڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مێكى زۆرى كاڵه‌كى ده‌بێت و جوتیارانیش ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم فریامان نه‌كه‌وێت تووشى زیانێكى گه‌وره ده‌بین.
خه‌سره‌و جاف، جوتیار له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ هێنده‌ى دوو ساڵى رابردوو زه‌وى به كاڵه‌ك چێندراوه‌و به‌رهه‌مێكى زۆرى كاڵه‌ك هه‌یه".
وتیشى "پێشبینى ئه‌وه‌ده‌كه‌ین له هه‌موو هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى كاڵه‌ك هه‌زاران ته‌ن بێت، به‌راورد به دوو رۆژى رابردوو به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌رهه‌مێكى زۆرى كاڵه‌ك هه‌یه و پاره ناكات، جوتیار هه‌یه ده‌یان دۆنم كاڵه‌كى پێگه‌یشتووه، به‌ڵام چونكه پاره ناكات و بازاڕ نییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ى لێناكاته‌وه و خه‌ریكه خراپ ده‌بێت، داواكارین حكومه‌تى هه‌رێم هه‌رچى زووه چاره‌سه‌رمان بۆ بدۆزێته‌وه و بازاڕ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جوتیاران له‌وه‌زیاتر تووشى زیان نه‌بن".
ع
بیروڕا



