ئابووری
زانیاریی له‌سه‌ر 12 مووچه‌ى خانه‌نشینانى ئه‌مساڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، پێدانى 12 مووچه به‌خانه‌نشینانى هه‌رێم له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم و عیراقه‌و هیچ خانه‌نشینێك ئه‌و پاره‌ى پێنه‌دراوه.
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم و عیراق هه‌یه و له‌نێوان ئه‌واندا ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێته‌وه".
وتیشى "تا ئێستا هیچ خانه‌نشینێكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و 12 مووچه‌یه‌ى پێنه‌دراوه، له‌كاتێكدا به‌پێى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو، ده‌بوو ئه‌وانه‌ى ئه‌مساڵ له هه‌رێم خانه‌نشین بوون ئه‌و 12 مووچه‌یه وه‌ربگرن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه پاداشتى كۆتایی خزمه‌تى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌یه 25 ساڵ خزمه‌تیان هه‌بووه له كارى حكومى".
ع
بیروڕا



