ئابووری
ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى په‌تاته به ملیۆن ته‌ن ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جوتیاران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى په‌تاته له هه‌رێمى كوردستان به ملیۆن ته‌ن ده‌بێت و به‌شى چه‌ندین وڵات به‌رهه‌مهاتووه.
كامه‌ران حه‌مه‌ساڵح، جوتیار له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ساڵ به ساڵ به‌رهه‌مى په‌تاته له هه‌رێمى كوردستان له زیادبووندایه، ساڵانه زۆرترین زه‌وى به په‌تاته ده‌چێنرێت".
وتیشى "ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى په‌تاته له كوردستان ده‌گاته ملیۆن ته‌ن، جگه له پێویستى ناوخۆ، شاره‌كانى عیراق، به‌شى چه‌ندین وڵاتى تر په‌تاته‌مان هه‌یه و ده‌توانین بۆ ئه‌وانیشى بنێرین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "حكومه‌ت پلانی نییه بۆ به‌رهه‌مى ناوخۆ و به‌تایبه‌ت په‌تاته، ئه‌گه‌رنا ده‌توانین ساڵانه به سه‌دان هه‌زار ته‌ن په‌تاته ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عیراق بكه‌ین".
ع
بیروڕا



