ئابووری

گەنمی ماوەی جووتیاران وەردەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنمی ماوەی جووتیاران وەردەگیرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان لەبارەی وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمەی کە لە ناوخۆدا ماوەتەوە و عیراق وەرینەگرتووە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند "گەنمی ماوەی جووتیارانی ناوخۆ وەردەگرێت بە مەرجێک بە پێی (مواسەفات)ی عیراقی بێت، کە بۆ هەر تەنێکی گەنمی پلە یەک 550 هەزار و گەنمی پلە دوو بۆ هەر تەنێک بڕی 525 هەزار دینار دیاریکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویسته جووتیار پشتگیری بنکەی کشتوکاڵی و بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکانی پێبێت و بڕی گەنمی وەرنەگیراویش تۆمار کرابێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمەکە لە ماوەی یەک مانگ دەبێت، لە  2025/7/15وە دەستپێدەکات و شایستە داراییەکانی جووتیارانیش لە ماوەی دوو مانگ دەبێت لە رێکەوتی وەرگرتنی گەنمەکە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan