ئابووری

وتەبێژی ئەپیکور: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت چاوەڕێی سودانین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی ئەپیکور: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت چاوەڕێی سودانین
مەودا میدیا-

وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئاشکرایکرد "دۆسییەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقە و لەئێستادا چاوەڕوانی واژۆی ئەو دەکەن".

مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور رایگەیاند "مەرج و داواکارییەکانیانی ئەپیکور هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و هەمان داواکاری پێشوویان هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مەرجی سەرەکی ئەپیکور ئەوەیە دڵنیایی بدرێت، کە شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان بدرێت و مەرجە ئابووری و بازرگانییەکانیشیان بپارێزرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan