ئابووری
لیستی مووچەی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت کردووە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا بەغدا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگەکانی (5 و 6)دا نەکردووە".
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "بڕیارە ئەم هەفتەیە دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت بکەن و پێش 20ی ئەم مانگە لیستەکە رەوانەی بەغدا بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئەرک و پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و لیستی مووچە ئامادە دەکات و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا رادەستی بەغدای دەکات".
ب ح

بیروڕا